لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
کارتی نیشتمانی و ئەلیکترۆنیشی دەوێ
لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.
سەرەی دوورودرێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ شەممە 10.10.2026 لە 38 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی بەنزینخانەکانی بڵاوکردووەتەوە، وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت.
بەپێی بڕیارێکی تازە دەبێ هەر شۆفێرێک جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی کارتی نیشتمانیشی پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛