هەولێر
“چارەسەرى ئەو دۆخە ئەسیکۆدایە”؛ دۆلار گڕى گرتووە
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دۆخى بازاڕى دینار و دۆلار پڕە لە نادڵنیایى و هەر یەکەو ژمارەیەک لێدەدات بۆ نرخى دۆلار و دینار، ئەوەش دواى ئەوەى حکومەتى عێراق بڕیاریدا یەک دۆلار بەرامبەر 1500 دینارى عێراقى جێگیر بکات.
رەمزى شێروان کە هەم مامەڵەکارى دراوە لە بۆرسەى هەولێر هەمیش پسپۆرییەکەى ئابورییە، بە 964ـى وت،”چارەسەرى ئەم دۆخە، خێراکردنى کارەکانى سیستمى ئەسیکۆدایە بۆ ئەوەى بازرگاکان بە ئاسانى کاڵا بکڕن و بیهێنن”.
ئەو پێى وایە، ئەگەر بازرگانەکان کێشەى دۆلاریان نەبێت و بانکى ناوەندى بتوانێت رۆژانە دۆلارى پێویست بخاتە بازاڕەوە و بازرگانان بە نرخى بانکى ناوەندى وەریبگرن، ئەوا چارەسەرە بۆ دۆخەکە.
کاوە حەمە ساڵح کە مامەڵەکارێکى دیکەى دراوە، بە زمانێکى کوردى پەتى وتى،”وەرەقە ئاگر دەکاتەوە، ئەگەر حکومەت دۆلارى پێویست نەخاتە بازاڕەوە، کڕینى دۆلار تا 200 هەزار دینار یارى دەکات، بەڵام ئەگەر دۆلارى زۆر بخرێتە بازاڕ ئەوا لە 160 هەزار دینار سەرناکەوێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح