حەسەن کازم عوبەید، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق
دوای بڕیارەکەی عەلی زەیدییە
حەسەن کازم بوو بە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق
ئەحمەد مستەفا
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار رایگەیاند، حەسەن کازم عوبەید، بۆ گرتنەدەستی ئەرکی سەرۆکایەتی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دیاری کرا.
ئەوەش، جێگەی عومەر وائیلی کە ئەمڕۆ بە بڕیاری عەلی فالح زەیدی، لە پۆستەکە لابرا.
بەپێی زانیارییەکانی بەشی عەرەبی تۆڕی 964، ئەم گۆڕانکارییە ئەمڕۆ سێشەممە 24.11.2026 ئەنجام دراوە، حەسەن کازم عوبەید پێش ئەم دیاریکردنە، پۆستی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای موسەننای هەبووە.
ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە دێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی لابردنی عومەر وائیلی، سەرۆکی پێشووی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی لە چوارچێوەی کۆمەڵێک هەنگاوی حکومەت بۆ سنووردارکردنی قاچاخچێتی نەوت دەرکرد.