"خاوەن پڕۆژەکان داوای پارەی زیاتر دەکەن"
نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان لە پارێزگاکانی کوردستان
شۆڕش قادری
خاوەن سیتییەکان نایانەوێ تێچووی خزمەتگوزاری کارەبای مۆلیدە لە ئەستۆ بگرن و داوای پارەیەکی زۆر دەکەن، حکومەتیش نرخی بۆ دیاریکردوون و پێی وتوون، دەبێ بەپێی ئەو نرخە کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان میکانیزمی کاتیی نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ هاوبەشانی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون دیاریکردووە، کە بە جیا لە بڕی پسوڵەی رووناکی وەردەگیرێت و تێچووی بەکارخستنی مۆلیدەکان لەبەرچاو دەگرێت.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئیدارەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نرخانە لەگەڵ ئیدارەی پڕۆژەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان و لیژنەی خەدەمات داڕێژراون.
کرێی خزمەتگوزاری کارەبای مۆلیدە مانگانە بەپێی جۆر و رووبەری یەکەکە دەستنیشان دەکرێت، نرخانەکان پشت دەبەستن بە کاتژمێرەکانی کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی لە سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو ئێستا بەپێی هەر پارێزگایەک.
بەقسەی سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم، پێشووتر ئەم وەبەرهێنەرانە زەویی پڕۆژەکانیان وەک زەویی وەبەرهێنان وەرگرتووە و هیچ پارەیەکیان نەداوە، بەڵام ئێستا نایانەوێت تێچووی خزمەتگوزاری کارەبای مۆلیدەی پڕۆژەکانیان هەڵبگرن و داوای نرخێکی زۆر دەکەن لەسەر هاوڵاتیانی نیشتەجێی پڕۆژەکانیان.
نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان لە پارێزگاکانی کوردستان لە خوارەوە دانراوە؛