ئەمڕۆ چی روویدا؟
بڕیارەکانی زەیدی سەبارەت بە نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم و کاردانەوەکان
کوردستان جەلال
هەر لە بڕیارەکانی زەیدی سەبارەت بە نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم تا کاردانەوەکان، کورت و پوختی پێتان دەڵێین ئەمڕۆ لە ناوخۆ و دەرەوە چی گوزەرا؛
📌عەلی زەیدی لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوتی باکوور چەند بڕیارێکی دەرکرد گرنگترین ئەو بڕیارانەی راستەوخۆ پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە ئەمانەن:
-وەرگرتنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە و داخستنی دەروازە نافەرمییەکان
-قەدەغەکردنی هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمەوە بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی نەوتی عێراق
-سپاردنی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەمنیی هەرێم لە کەرکوک، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین بە وەزارەتی نەوت و پۆلیسی وزە
-جێگیرکردنی کارمەندانی وەزارەتی نەوت، پۆلیسی وزە و ئاسایشی نیشتمانی و دانانی تاقیگە لە بازگەکانی دەروازەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک
-داخستنی سەرجەم رێگا خۆڵەکانی نێوان هەرێم و ئەو 4 پارێزگایە و وردبینی لە نەوتی پاڵاوگەکانی بازیان و کار
-لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی بڕی ئەو بەرهەمە نەوتییانەی لە دەروازەکانی هەرێمەوە بەبێ پشکنینی تاقیگەیی هەناردەی دەرەوە کراون
📌 لەبارەی بڕیارەکانی عەلی زەیدییەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی، تووشی سەرسوڕمان بووین بەو بەیاننامەیە و ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان ئێمە و بەغدا یەک ناگرێتەوە، وتیشی بەهیچ شێوەیەک جێگای قبوڵکردن نییە.
📌هەر لەبارەی بڕیارەکانی زەیدییەوە، یەکێتی و پارتیش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و وتیان، پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکانی هەرێم هێڵی سوورە و ئەو پێشهات و رێوشوێنانەی لەم چەند رۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.
📌عەلی زەیدی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆن و پۆلیسی کەرکوک و بەرپرسانی لیوای 1ـی پۆلیسی وزە لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
📌بە فەرمانی عەلی زەیدی فهریق روكن محهمهد جاسم زوبهیدی له شوێنی مهعد بهدای كرایه فهرماندهی ئۆپهراسیۆنهكانی كهركوک.
📌هەولێر میوانداریی لوتکەی جیهانیی لاوانی 2026ـی کرد کە نوێنەری 47 وڵات تێیدا بەشدار بوون.
📌رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکیی ئاگادار لە گفتوگۆکانەوە ئاشکرای کردووە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی کاتیی ئیسرائیل، فشارێکی کەسیی لەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دروست کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
📌محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند، تاوەکو مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێت هیچ هەنگاوێک نانرێت و هیچ دانوستانێک نابێت.