تا دوو رۆژ ناکرێتەوە

كەمەربەندی باپشتیان لە سۆران دادەخرێت

شۆڕش قادری

شۆفێران و هاوڵاتیانی دەڤەری سۆران ئاگاداربن، سبەی كەمەربەندی باپشتیان دادەخرێت و دوو رۆژ ناکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، لە سبەی چوارشەممەوە 25.11.2026 بۆ ماوەی دوو رۆژ،  بە هۆی قێرتاوكردنی كەمەربەندی باپشتیان، رێگاکە بە ڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك دادەخرێت.

رێگاوبانی سۆران داوا لە  هاموشۆكاران دەکات، هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و پۆلیسی هاتوچۆ بكەن بۆ ئەوەی کاروبارەکان بەباشترین شێوە بڕواتە پێش و رێگاکە لە کاتی خۆیدا بکرێتەوە.