دەشڵێ، با دەمارگیر نەبین
پارێزگاری سلێمانی: نابێت کەس بەهۆی جلی کوردییەوە لەسەر کار رێگری لێ بکرێت
رازاو محەمەد – سلێمانی
جلی کوردی جارێکی تر بووەتە بابەتی گفتوگۆ، ئەمجارە لە سلێمانی، بەڵام پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، هیچ کەسێک نابێت بەهۆی جلوبەرگی کوردییەوە لە شوێنی کار رێگری لێ بکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بە 964ی وت، خۆیشی لە شوێنە فەرمییەکاندا جلی کوردی لەبەر دەکات و لە کاتی دەوامیش بە هەمان جلوبەرگەوە دەردەکەوێت.
بەڵام ئەو جەختی کردووەتەوە کە پۆشینی جلی کوردی نابێت ببێتە ناچارکردن، هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە جلوبەرگی خۆی بە ئازادی هەڵبژێرێت.
لەبارەی بەکارهێنانی دیزاینی کەپەکی کوردی لەلایەن کۆمپانیای جلوبەرگی لویس ڤیتۆن، پارێزگار ئاماژەی بە رەسەنایەتیی کورد و بڵاوبوونەوەی کەلتوور و جلوبەرگەکەی لە دەرەوەی کوردستان کرد.
ئەو دەڵێت، باشە هەموومان هەوڵ بدەین جلی کوردی زیاتر لە شوێنە جیاوازەکاندا ببینرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا نابێت لەو بابەتەدا دەمارگیربین.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا