واتە واتەکان یەکلابوویەوە

بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی: کارتی زانیاری بەردەوامە

ئەحمەد مستەفا

لە چەند رۆژی رابردوودا، هەندێک پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە کارتی زانیاری لەلایەن رەگەزنامەی گشتی لە بەغدا هەڵدەوەشێتەوە و چیتر بەکارناهێنرێت.

ئەم هەواڵە بووە هۆی دروستبوونی پرسیار و نیگەرانی لەنێو ژمارەیەک لە هاوڵاتییان.

بەڵام، بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی بە راگەیەندراوێکی فەرمی ئەم زانیارییەی بە تەواوی رەت کردەوە و روونی کردەوە، هیچ بڕیارێک بۆ وەستاندنی کارپێکردنی کارتی زانیاری نەدراوە و کارتەکە وەک خۆی بەردەوام بەکاردێت.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەیدا کە ئەمشەو 29.9.2026 بڵاوی کردووەتەوە هاتووە، بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتی زیاد دەکرێت و لەلایەن گشتی رەگەزنامەوە هەموو پێداویستییەکان بۆ ئەم خزمەتگوزارییە دابین کراون.

بەڕێوەبەرایەتیەکە دەڵێ، هەموو کار و مامەڵەکان بە شێوەی ئاسایی و بەپێی رێوشوێنە فەرمییەکان بەردەوامن و داوای لە هاوڵاتییان کردووە، تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.