لە گوندێکی ماوەت

کۆمەڵێک داربەڕووی سەوز و جوانی وشک کرد؛ گیرا

شۆڕش قادری

کەسێک کۆمەڵێک داربەڕووی سەوز و جوانی لە سروشتی شارباژێر وشک کردووە، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی دارەکانی داناوە و نووسیویەتی، لەگەڵ وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوونى خێرا لەلایەن مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت، توانراوە لە سنورى گوندى (دڕى) کەسێک بەتۆمەتى هەوڵدان بۆ وشککردنى چەند داربەڕوویەک دەستگیر بکەن .

ئەو تۆمەتبارە توێکڵى قەدى درەختەکانی لێکردووەتەوە و برینداری کردوون، ویستوویەتی بەو شێوەیە وشکیان بکات و دواتر دارەکان ببڕێتەوە.

بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.