کۆمەڵێک بڕیار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە
بیانییەکان کشانەوە و حکومەتی عێراق یاسای حەشدی شەعبی ناردە پەرلەمان
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، پڕۆژەی یاسای حەشدی شەعبی پەسەندکرد و ناردنی بۆ پەرلەمان تا دەنگی لەسەر بدرێت، ئەو پەسەندکردنە هاوتایە لەگەڵ نەمانی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق.
هەر ئەوەندەش نا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکردنی پڕۆژەی یاسای چاودێری تەندروستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پڕۆژەی یاسای پەیمانگای پلاندانانی شارستانی و هەرێمایەتی راگەیاندووە.
بڕیارەکان لە کۆبوونەوەی ژمارە 21ی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بووە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، عەلی زەیدی، تێیدا بارودۆخی گشتی و بابەتەکانی ناو خشتەی کار تاوتوێ کراون، ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
لە بوارى ئابووری و پیشەسازییەوە، ئەنجومەن بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەند جۆرێک لە کانزا و ماددە پیشەسازییەکان، لەوانە مس و ئەلومینیۆم و شێوە جۆراوجۆرەکانی ئاسن و “سکراب”ی داو، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی کارگە و کارخانە ناوخۆییەکان.
لە هەمان کاتدا، بڕیارێک بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئوردنی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەبارەی گەڕاندنەوەی سامانە عێراقییەکان لە ئوردن و رێکخستنی قەرزەکانیش پەسەند کراوە.
ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هاوتایە لەگەڵ قسەکانی سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کە وتی، هیچ هێزێکی بیانی لە ئێستادا لەسەر خاکی عێراق نەماون.