نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
بەرز بووەتەوە
نرخی نەوت 102 دۆلاری تێپەڕاند
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی بەڵام لە ئێوارەوە دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و بۆ ئەمڕۆش 102 دۆلاری تێپەڕاندووە.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.9.2026، لە بازاڕى وزەى جیهانیدا نرخى یەک بەرمیل نەوت بە102دۆلار و 3 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هاتە 99 دۆلار.
هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساسیش بەرمیلێکى بە 91 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەم ناجێگیریە و هەڵبەز و دابەزی نەوت بۆ گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە و لێدان لە وزەی روسیا و هەڕەشە و گوڕەشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و لەلایەکی دیکەشەوە نێوان سعودیە و حوسیەکان دەگەڕێتەوە.