ناهێڵن هیچ مەوادێک بڕوات

شۆفێری بارهەڵگری کارگەکانی بازیان گردبوونەوە

عەزیز عەبدوڵا

بەشێکی زۆر لە شۆفێری بارهەڵگرەکانی سنووری بازیان و تەکیە بەهۆی کەمکردنەوەی کرێی بارەکانیان لەبەرامبەر گواستنەوەیان بۆ کارگەکان گردبوونەوە و داوای کرێ زیاد کردن دەکەن.

محەمەد بایز شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە و بە 964ـی وت،”ئێمە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەیەن کە بەرد، خۆڵ و تاوێر بەم رۆژگارە دەگوازینەوە بۆ مەعلەکان و لەسەر شان و ماندونوبنی ئێمە کەرەستەیان پێدەگات”.

وتیشی، ئێستا تەنی نزیکی 2000 دەدەن بە شۆفێر وەک کرێ بۆیان دەرناکات و تەنیا داوای هەزار دیناری دیکە دەکەن کەچی پێیان رەوا نابینن بەڵام خۆیان تەنێک چیمەنتۆ زیاتر لە 50 هەزار دیناریان خستووەتە سەر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی