هەواڵەکان

نەفەری تاکسیەکان دەبەن بۆ خۆیان وتەلارسازیشمان هەزاران ساڵە

ژووری هەواڵ

ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە ئەمە رێک بۆ شۆفێرانی تەکسی گەراجی کەرکوک راستە کە بە بەرچاوی خۆیانەوە رۆژانە ئۆتۆمبێلی تایبەت نەفەرەکانیان دەبەن و ئەمانیش زرتەی چاویان دێت، جا ئەمڕۆ گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ریشەو رەچەڵەکی کورد و ئەم کوردستانە شیرینە ئەوەندە دێڕینە هەزاران ساڵە رەگی داکوتاوە و هێز نەبووە بتوانێت حاشای لێ بکات، ئەوەتا شوێنەوارێکی مێژوویی لە سۆران دۆزراوەتەوە کە لە جیهاندا وێنەی نەبووە و پەردە لەسەر تەلارسازی کۆن و پێشکەوتوو لە کوردستان هەڵدەماڵێ.

مەریوان سەفائەدین هونەرمەندی دەنگخۆشی کوردستان ستایلێکی تازە تاقیدەکاتەوە و دەنگی تێکەڵی ئەی ئای کردووە.

پەری بەهادین، سێ ساڵە لەسەر شەقامی توی مەلیک لە سلێمانی چایخانەیەکی بچووکی دامەزراندووە و بە تەنیا بەڕێوەی دەبات، ئەم کارە پێشتر لەلایەن کوڕەکەیەوە دەکرا، بەڵام ئێستا پەری خۆی بەرپرسیارییەتییەکەی گرتووەتە ئەستۆ.