"دوای هەشت ساڵ بەری گرت"

جوتیارێکی گەرمیان لە باخەکەی خۆی مۆزی بەرهەم هێناوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

جوتیارێکی گوندی شارەدێی گردەگۆزینە لە کەلار دسر مۆزی لە باخەکەیدا چاندووە و ئەمساڵ هاتووەتە بەرهەم و دەڵێت، “تامەکەی لە هی مۆزی بازاڕ خۆشترە.”

جوتیار عومەر، لە فێستیڤاڵی هەنگوین و خورمای گەرمیان بەشداری کردووە و جگە لە خورما چەند بەرھەمێکی دیکەی باخەکەی ھێناوە  ونمایشی کردووە، ئەو جوتیارە  بە 964ـی وت: ھەشت ساڵ پێش ئێستا ژمارەیەک دار مۆزم چاند، ئێستا ھاتونەتە بەرھەم و مۆزێکی دەرەجە یەک دەگرێت، هەندێ بەرییان هەیە 15 کیلۆیە دەگرێت.”

“بەرھەمەکەم کەمە نایخەمە بازاڕەوە جارێ، تەنھا لەناو خزم و دۆستان دەیبەخشمەوە و مۆز کڕینم لەکۆڵیان کردووەتەوە”،جوتیار عومەر وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھاوکاری بکرێم لەسەر رووبەرێکی زیاتر مۆز بچێنم، ئیتر گەرمیان و کوردستان پێویستی بە مۆزی دەرەوە نابێت.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا