14 وەرەقە و 89 دۆلارە
زیاتر بە ئایفۆن 18 مەدەن و نرخەکەی دیاری کراوە
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لای هەندێک کەس وا بڵاوکراوەتەوە کە نترخی ئایفۆنێکی نوێ گەیشتووەتە شەش هەزار دۆلار بەڵام کۆمپانیایەکی هێنانی ئەو بەرهەمە نوێیە ئەپڵ دەڵێت ئەسڵی نییە و نرخی هەر رەنگێکی ئایفۆنی 18 تەنیا 14 وەرەقە و 89 دۆلارە.
پێشەنگ جەمال یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئایزۆن بۆ 964 وتی، نرخەکان دیارتیکراون و رەنگی سپی و شین و مارۆنی و رەشەکەشی بە 1489 دۆلارە و زیاتری پێ نەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نزیکەی هەشت هەزار کەس لای ئەوان لە سلێمانی و هەولێر ناویان نوسیەوە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو لە ئاهەنگێکی گەورەدا ئایفۆنەکان دەگات بە دسستیان.
سەبارەت بە ئەو کەسانەی بە تایبەت و خێرا داوایان کردووە وتی، چەند کەسێکیان هەیە کە کارەمندی خۆیان دەرەوە بۆیان دەهێنێت و 500 دۆلار گرانتر لەسەریان دەوەستێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی