"ئیدی گلەیی تێدا نییە"

لە سلێمانی بە سیستمی تاک و جوت بەنزینی 750 دیناری دابەش کرا

رازاو محەمەد – سلێمانی

بۆ یەکەمجار لە سلێمانی بە سیستمی تاک و جوت بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت و شۆفێرانیش رازین بە وەزعەکە و دەڵێن، کەمتر لە جاران لە سەرەدا دەمێننەوە.

خەسرە نەبی شۆفێری تەکسییە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “جاران کە دوو سەعات و زیاتریش دەوەستام، ئەمڕۆ بە سەعاتێک بەرم کەوتووە و ئیدی گلەیی تێدا نییە”.

ئاوات رەشیدـیش شۆفێرێکی دیکەیە و دەڵێت، “کوالێتی بەنزینەکەش هیچی کەمتر نییە لە بەنزینی سۆپەر و هەر کەس گلەیی بکات راست ناکات”.

ئەم سیستمە شمولی پاسەکان ناکات، بۆیە ئەمڕۆ شۆفێری پاسەکان هاواریان لێ هەڵسا و داوایانکرد، ئەوانیش بگرێتەوە، چونکە لە ئێستادا ئەوان تەنیا رۆژانی شەممە و سێشەممە بەنزینی 750 دیناری وەردەگرن، هەموویان بەریان ناکەوێ و بەشیان ناکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری