سلێمانی
بەشی بەڵگەی تاوان لە رێگەی شانۆییەکەوە رێنمایی قوتابیان دەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەشی بەڵگەی تاوان لە پەیمانگای برایت ئەمڕۆ لە کارگەی کلتوری سلێمانی شانۆییەکان پێشکەش کرد کە باس لە توان دەکات و رێنماییش بوو بۆ گەنجان و ئەو قوتابیانەی کە دەیانەوێت بچنە زانکۆ و پەیمانگاکان.
پروشە قەلەندەر سەرۆک بەشی بەڵگە و تاوان لە پەیمانگای برایت بە 964ـی وت، دەیانەوێت لە رێگەی ئەم شانۆوە رێنمایی خوێندکاران و گەنجانی کۆمەڵگا بکەن کە چۆن لەو تاوانانە دوور بکەونەوە کە ئێستا لە کۆمەڵگا زۆر بوون.
بەشداربووانی شانۆکەش دەڵێن، ئەوان وەلامی ئەو پرسیارانە دەدەنەوە کە هۆکاری روودانی تاوانێکی پێ ئاشکرا دەکرێت و بەشەکەش تازەیە و هەقە هەموان زنیارییان لەبارەیەوە هەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی