سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەکات
سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکەم گەشتی بۆ ئهوروپا دەستپێکرد؛ ئامانجى سەردانەکەى ئاشکرا کرد
964+
وریا فەتاح
عەلى زەیدى بەغداى بەرەو پاریس بەجێهێشت و گەشتەکەشى ئەڵمانیاش دەگرێتەوە.
لە پەیامێکدا کە لە تۆڕى ئێکس بڵاوى کردووەتەوە، عەلى زەیدى سەرۆک وەزیران ئامانجى سەردانەکەى بۆ پاریس و بەرلین روونکردەوە کە ئامانجى بەهێزکردنى پەیوەندییە هاوبەشەکانى نێوان عێراق و وڵاتانى یەکێتى ئەوروپایە.
ئەمە یەکەم سەردانى فەرمى زەیدییە بۆ ئەورووپان وەک باسى دەکات، بەغدا مێژوویەکی درێژی لە پەیوەندیی چالاک لەگەڵ پاریس و بەرلین هەیە و لەم سەردانەدا هەوڵ دەدەن ئاستی هاوکارییەکان بەرزتر بکەنەوە، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە دەستەبەر بکات.