لانە زەکی
پۆستی ئهمینداری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان
عێراق پشتگیریی لانه زهكی دهكات
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدکردنی لانە زەکی نوسیبە لەلایەن ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگهیاند.
وەزارەتەکە ئهمڕۆ پێنجشهممه متمانەی خۆی بە توانای خاتوو لانه زهكی نوسیبە دووپاتکردەوە بۆ بەشداریکردن لە باشترکردنی ئەدای رێکخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان و بەرزکردنەوەی کاریگەرییەکانی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان.
وهزارهتی دهرهوهی عێراق دهڵێت، متمانهیان بهو ژنه ههیه بۆ پشتیوانیکردنی چالاکییە نێودەوڵەتییە فرەلایەنەکان و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
عێراق پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ و هاریکاری نێوان گەلان، بەمەش بەشداریی دەکات لە گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی بوونی عەرەب لە پێگەی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتیدا.
لانه زهكی بناسه
لانە (لانا) زەکی نوسیبە لە دایکبووی ساڵی 1978، دیپلۆماتکارێکی ئیماراتییە و بە ڕەچەڵەک فەڵەستینییە، وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی و نێردەی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کاردەکات. پێشتر لە مانگی ئەیلوولی 2013 تا نیسانی 2024 وەک نوێنەری هەمیشەیی ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە.