وۆڵ ستریت جێرناڵ:
فەرماندەی سێنتکۆم بژاردەی هێرشی بۆ ئێران خستووەتە بەردەم ترەمپ
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ بڵاویکردەوە، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە کۆبوونەوەیەکدا باسی لە بژاردەکانی لێدان لە ئێران بۆ ترەمپ کردووە.
بەپێی رۆژنامەکە، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی ئەنجامدراوە و هەریەکە لە پیت هێگست، وەزیری جەنگی ئەمریکا و دان کەین، سەرۆکی دەستەی سوپاسالاری سوپای ئەمریکا بەشداربوون.
ئەوەش هاتووە، بەرپرسانی ئەمریکا وڵاتانی کەنداویان ئاگادارکردووەتەوە لە هێرشێکی چڕی کورتخایەن دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا لە 03.11.2026 بەڕێوەبچێت و زۆربەی میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن، سوپای ئەمریکا لە ئامادەباشیدایە بۆ هێرشی سەر ئێران.