سعودیە:

درۆنێکی حوسییەکانمان لە ئاسمانی مەککە تێکشکاند

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

تورکی ئەلمالیکی، وتربێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە رایگەیاند، درۆنێکی حوسییەکانیان لە ئاسمانی مەککە تێکشاندووە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە سعودیە دوو موشەکی بالیستیکی لە نزیک ریازی پایەتخت خستەخوارەوە و پاشماوەکانی بووە هۆی برینداربوونی کەسێک بە سووکی.

پێشتر حوسییەکان رایانگەیاندبوو، سەرجەم شارەکانی سعودیە ئامانجی شەرعی ئەوانن، تەنها “شاری مەککە و مەدینەی پیرۆز نەبێت.”

لەماوەی مانگی رابردوودا جەنگی ناوخۆی یەمەن چووەتە قۆناغێکی چڕترەوە و هاوپەیمانی عەرەبی چەندین ئۆپەراسیۆنی دژی حوسییەکان ئەنجامداوە، حوسییەکانیش هێرشیان بۆ سەر سعودیە زیادکردووە و بە درۆن و مووشەک پێگە هەستیارەکانی وڵاتەکە بەئامانجدەگرن.