باوکی کارەکەی خۆش دەوێت

لارا دزەیی بە دڵ دیزاینەکانی دەکات و دەچێتە دڵەوە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خانمە دیزاینەری بەناوبانگی کورد لارا دزەیی لە سلێمانییەوە باسی کاری نوێ و دیزاینەکانی دەکات و دەشڵێت باوکی کارەکەی زۆر کۆش دەوێت و هەمیشە پێی دەڵێت “ئافەرم کیژم”.

لارا دزەیی دیزاینەر بۆ 964 دەڵێت، ئەو هەمیشە بە دڵ دیزاینەکانی دەکات و بۆیە ئەوا جوان دەردەچن، هەمیشەش بە دەم گۆرانیەکانی باوکیەوە دیزاینەکانی دەکات.

ئاماژە بەوەش دەکات ئامادە کاری دەکات بۆ نمایشی سێیەمی دیزاینەکانی و لە داهاتوش دیزاین بۆ پیاوانیش دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی