خەزانى ئوتوى هەڵمى بووە
لە هەڵەبجە دەنگى تەقینەوەیەک بیسترا
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
کەمێک لەمەوبەر، دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە گەڕەکى شافعیى هەڵەبجە بیسترا، دواتر دەرکەوت تەنکى سەربان بووە کە خەزانى ئوتوویەکى هەڵمى بووە.
بەپێى بەدواداچوونەکانى ئەمەل ناجى، پەیامنێرى 964 لە هەڵەبجە، تەنکییەکى ئاو لەسەر یەکێک لە دوکانەکان تەقیوەتەوە و زیانى گیانى نەبووە.
وەک ئەوەى باسى دەکات، تەنکیەکە بەستراوەتەوە بە سیستەمى سۆلاوە، بەڵام بەهۆى گەرمبوونى لەرادەبەدەرن تەنکییەکە تەقیوەتەوە.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژى پۆلیسى هەڵەبجە بە 964ـى وت،”خەزانى ئوتوى هەڵمى بووە و لەسەر دووکانێک تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح