هەنگوین هەر شیرن نیە و تاڵ و ترشیشی هەیە
964+
ئاکام غەفور
بە زۆری هەر بیستراوە کە تامی هەنگوین شیرینە بەڵام هەنگەوانێک لە شەقڵاوە هەنگوینی ترش و تاڵیش بەرهەم دەهێنێت و دەڵێت تەنیا لە بەهاردا بەرهەمی دەبێت.
سامی زێڕۆ هەنگەوانێکی شەقڵاوەیە بە 964ـی وت، ساڵانە جگە لە هەنگوینی شیرن دوو جۆری تری هەنگوینی هەیە و تامی تاڵ و ترشیش بەرهەم دەهێنن.
وتیشی، هەنگوینە تاڵەکە جگە لە تامەکەی بە رەنگیشیدا دەناسنەوە و ئەوەنییە کە زۆر بۆ نەخۆشی و شت بەکاری بهێنن بەڵام ئەم تاڵە ئەوانەی بە توندی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن سوودی لێ ببینن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی