پزیشکێک یەکەم کەس کڕی
لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا هایلۆکسی نوێ نمایش کرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ نەوەی نوێ و ئۆتۆمبێلی تازەی تۆیۆتا هایلۆس لە شاری سلێمانی نمایش کرا، پزیشکێکیش وەک یەکەم کەس ئۆتۆمبێلەکەی کڕی.
ئاری عومەر پزیشکی پسپۆر بۆ 964 وتی، یەکەم کەسە کە پیکابی هایلۆکس دەکڕێت و بەکاری دەهێنێت چونکە حەزی لە گەشت و سەیران و ئۆفرۆدە و ئەو ئۆتۆمبێلەش زۆر گونجاوە.
رێژین عوسمان بەڕێوەبەری جیهان مۆتۆرس ئاماژەی بەوەکرد، گۆڕانکاری زۆر لە ئۆتۆمبێلەکەدا هاتووە و شەریکە حسابی بۆ هەموو کەس کردووە بە بۆ کەشخەیی و ئیشوکاریش بەکاری بهێنن.
وتیشی، نرخەکەی لە 50 ملیۆنەوە دەست پێدەکات و بە پێی مواسەفات تا 70 ملیۆن دینار دەڕوات، هەروەها رەنگی ئاڵتونی و ماڕۆنی و چیمەنتۆییشی دروستکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی