خواستێکى زۆرى لەسەرە

خورما خالس گەیشتە سلێمانى

ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

خورماى خالس گەیشتە سلێمانى کە لە جۆرى بەرحییە و لە سلێمانى خواستێکى زۆرى لەسەرە و نرخەکەشى مناسبە.

خورماکە شیرین و خۆشە، بە هێشوو دانراوە بۆ فرۆشتن کە هەر هێشوویەکى زیاترە لە پێنج کیلۆ.

نرخى کیلۆیەک لەو خوماریە 3500 دینارە و هاوڵاتیان زۆرجار لەگەڵ چایى دەیخۆنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح