دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی کوردستان - وێنە: ئەرشیف
لە بەنزینخانەی میر دابەش دەکرێت
سبەی لە کفری بەنزینی 750 دیناری دەدرێ بە ئۆتۆمبێلی تابلۆدار و ژمارە تاک
964+
شۆڕش قادری
سبەی لە کفری بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت و بەنزینەکەش تەنیان بۆ ئۆتۆمبێلی تابلۆدار و ژمارە تاکە.
قایمقامیەتی قەزای کفری لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو هاوڵاتیان و شۆفێرانی دەڤەرەکە دەڵێت، سبەی شەممە 12.9.2026 لە بەنزینخانەی میر بەنزینی 750 دیناری بە سیستەم دابەش دەکرێت، کە تایبەت دەبێت بە ئۆتۆمبێلی تابلۆدار و ژمارە تاک.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئاگادارییە شمولی ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و تابلۆداری ژمارە جووت ناگرێتەوە، شۆفێرانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە سبەی لەخۆیانەوە نەچنە سەرەوە و خۆیان ئەزیەت نەدەن.