بەڕێوەبەرانی هەردوو بانکی ناوەندیی عێراق و ئێران کۆبوونەوە – میدیای ئێران
سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان قسەیان کرد
بەڕێوەبەرانی هەردوو بانکی ناوەندیی عێراق و ئێران چاویان بەیەک کەوت
964+
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەرانی هەردوو بانکی ناوەندیی و عێراق چاویان بەیەک کەوت و لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان قسەیان کرد.
میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی سندووقی نێودەوڵەتی دراو (IMF) ناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران و نزار ناسر پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پێکەوە دانیشتوون.
لە دانیشتنەکەدا هەردوولا لەبارەی رێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان بیروڕایان گۆڕیوەتەوە و میدیای ئێران دەڵێت، گفتوگۆگان بەرهەمدار بوون.