سوپای پاسداران:
“هێرشمان کردەسەر 12 کەشتی و هەشت نەوتهەڵگر؛ دوو لە کەشتییەکان هی ئەمریکان”
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر 12 کەشتی و هەشت نەوتهەڵگر کە دوو لە کەشتییەکان هی ئەمریکان.
لە تازەترین راگەیەنراویدا سوپای پاسداران دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتی ئەمریکا و هەشت نەوتهەڵگر و 10 کەشتی دیکە کە ویستوویانە بە سنووری ئاویی گەرووی هورمزدا تێپەڕن و سوپای پاسداران بە سەرپێچیکار ناوی بردوون.
هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە موشەکی بالیستی هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی (ئەزرەق)ـی ئەمریکی لەناو خاکی ئوردن.
چەند رۆژێکە گەرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز و ئاوەکانی نزیک ئێران پەرەی سەندووە، ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکانی یەکتر و لە دوا پۆستی خۆیدا لە ئێکس، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندووە، دوێنێ سێشەممە 8.9.2026 پێنج کەشتی ئێرانیان تێکشکاندووە.