بە هەردووکیان کێشەکەیان نزیکەی 700 کیلۆیە
دوو کولەکەی دەگمەن لە هۆڵەنداوە هێنراونەتە کوردستان
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوو کیلۆکەی ئاوی دەگمەن کە کێشی هەر یەکەیان سەرووی 300 کیلۆیە لە یەکێک لە مارکێتەکانی هەولێر نمایش کراون و خاوەنی مارکێتەکەش دەڵێت، بۆ نمایش و هاندانی جوتیارەکانمان بۆ بەرهەم هێنانی ئەم جۆر کولەکەیە هێناومانن.
مەهدی حسێن، خاوەن و سەرپەرشتیاری فرێش فروتە لە هەولێر سەبارەت بەو دوو کولەکەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، کێشی هەر یەکەیان لە 300 کیلۆ زیاترە و لە وڵاتی هۆڵەنداوە هێناومانن بۆ هەولێر و لە مارکێتەکەمان نمایشی دەکەین و خەڵکی دێن وێنەی لەگەڵ دەگرن، نرخەکەیان چوار هەزار و 500 دۆلارە.
وتیشی، ئەم کولەکانە پێویستیان بە چاودێری و خزمەتکردنی تایبەت هەیە و هیچ مەوادێکی کیمیاییان بۆ بەکار نەهاتووە تا گەورە بوون، ناشزانین جارێ چییان لێدەکەین و بۆ ئێستا بیر لە فرۆشتنییان ناکەینەوە، بەڵکو چاودێرییان دەکەین و دواتر بڕیار دەدەین ئەگەر بزانین جوتیارەکانمان لە کوردستان لە توانایاندا بەرهەمی بهێننەوە تووەی لیدەگرین و دەیبەخشین بە جوتیارەکان.
“ئەگەر خوتیارەکانمان نەتوانن بەرهەمی بهێنن، بۆ ساڵی داهاتوو هەوڵدەدەین کولەکەی گەورەتر و سەروو تۆنێک بهێنین بۆ ئێرە” مەهدی حسێن وای وت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر