لە کفری

ماتۆڕسوارێک جێب واز لێیدا و گیانی لەدەستدا

شۆڕش قادری

لە قەزای کفری جێب وازێک لە ماتۆڕسکیلێکی دا و ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان وێنەیەکی دەعمەکەی داناوە و نووسیویەتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6.9.2026 ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز بەئاراستەی بەنداوی باوەشاسوار رۆیشتووە، ماتۆڕسکیلێک بەپێچەوانەوە بۆ ناوشار گەڕاوەتەوە و پێکیانداداوە.

لە رووداوەکەدا ماتۆڕسوارەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1997 بووە، بەسەختی برینداربووە، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، گیانی لەدەستداوە.

تیمی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ رووداوەکە ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی شێواز و هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە.