هەولێری پایتەخت دێتەوە خانەی سییەکان

لە کوێستانەکان نمەباران دەبارێت و جەوەکە فێنک دەکات

شۆڕش قادری

لە کوێستانەکان نمەباران دەبارێت و هەموو ناوچەکانی کوردستان فێنک دەکاتەوە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 6.9.2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان لە ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، تینی گەرماکەش تاڕادەیەک هەروەک دوێنێ دەبێت .

بۆ سبەی دووشەممەش، لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری زۆر هەیە لە ناوچە سنوورییەکانی وەک ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە پارێزگای دهۆک نمەباران ببارێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بارستە هەوایەکی فێنک روو لە کوردستان دەکات و پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە نزم دەبێتەوە، پلەی گەرما لە هەولێری پایتەخت دێتەوە خانەی سییەکان و لە گەرمیانیش تەنیا 40 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی

پیرمام: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی