28 کەڵە کێویان ئازاد کرد
سەرمایەدارێک خەمی سروشتی شارباژێر لە کۆڵ دەگرێت
دیلان محەمەدجەزا- شارباژێڕ
ئەمڕۆ شەممە 05.09.2026 وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی سەرمایەدارێکی سلێمانی لەسەر گیرفانی خۆی 28 کەڵە کێوی لە گوندی سەفرەی سەر بە شارباژێڕ ئازادکرد، کە پێشتریس 1200 کەوی لە چەند گوندێک ئازادکردبوو.
شەریفی سەفرە کە سەرمایەدارە و ئەرکی ئازادکردنی ئەو کەڵەکێویانەی لە ئەستۆ گرتتووە بە 964ـی وت، ئەوەی نیشتیمانەکەی خۆی خۆش بوێت دەبێت ژینگەکەشی بپاریزێت و منیش ویستم رۆحێک بەبەر ئەم سروشتەدا ببکەمەوە
دەشڵێت، لە %60ـی بزنەکان کێوین ئەوەکی ماڵیە و سپردوومانن بە خەڵکی ئەم ناوچەیە کە ئاگاین لێ بێت و بیانپارێزن.
مامۆستا جەلال کەریم کە ئەویش ژینگەدۆستێکە لەبارەی ئازادکردنی ئەم کەڵە کێویانەوە وتی، زۆر دڵخۆشبووم کاتێک بینیم کەڵە کێویەکان لە کاتی ئازادکردنیان بە بازدان باوەشیان بە ساخ و کیوەکاندا دەکرد.
ئەنجومەنی گوندی زەرونیش کە هەر لەو جالاکییەدا بەشدار بوو بە 965ـی وت، لە گوندەکەی ئێمە پڵنگی لێیە و زیانی پێ ناگەیەنین و دەیانپارێزین.
عەمید وشیار، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش وتی، دیمەنێکی ئەوەندە جوانی هەبوو ئازادکردنی کەڵە کێویەکان کە مرۆڤ خۆی پێنەدەگیرا بە بینینی و دڵی پڕ دەبوو.
عەمید وشیار ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکەسێک زیان بەم کەڵەکێویانە بگەیەنێت و راویان بکات سزا دەدرێن
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح