"هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە"

باڵەخانەیەک لە لەنگەی نوێی هەولێر لەکاتی تێکردنی کۆنکرێت رووخا

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

باڵەخانەیەک لە لەنگەی نوێی هەولێر و بازاڕی منارە لەکاتی تێکردنی کۆنکرێت رووخا و چەند کەسێک برینداربوون.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ کەسێک لە رووداوەکەدا گیانی لەدەست نەداوە و تیمەکانمان بەڕێوەن بۆ شوێنی رووداوەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوترێ چەند کەسێک برینداربوون و هەر دوای رووداوەکە بە ئامبوڵانسی تیمەکانی فریاگوزاری خێرا گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.