شۆفێرێک لە سەرەی بەنزین وادەڵێت

“ئەم هەموو هیلاکەتی و سەرەگرتنە بۆ 40 لیتر بەنزین”

964+

رازاو محەمەد

سەرەی بەنزین هەر نابڕێتەوە و شۆفێرێکیش کە لە 2ـی شەوەوە لە سەرەتا وەستاوە دەڵێت، ئەم هەموو هیلاکەتیە بۆ 40 لیتر بەنزین.

لە سلێمانی، شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی  پاڵپشتیکراوی حکومی (750 دیناری) رووبەڕووی چاوەڕوانییەکی زۆر دەبنەوە و بەیانیان زوو دەچنە سەرەی دابەشکردنی بەنزین.

یەکێک لە شۆفێرەکان بۆ 964 وتی: لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە لە سەرەدا وەستاوە، ناچارییە و دەبێت چوار کاتژمێر لە سەرەدا بوەستین، لە کاتێکدا کوالێتی بەنزینەکەش لەو ئاستەدا نییە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح