لە 6224 مزگەوت مەولودی تێدا دەکرێت

هەڕەشەکانی ئەمریکا توندتر بوون

شیرین ساڵح

هەر لە خۆئامادەکردن بۆ یادی مەولود و هەرەشەکانی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێران هەموویتان بە کورتی پێدەڵێین

📌ناتەنیاهۆ: ئێران هەوڵیداوە یەکێک لە کوڕەکانم بکوژێت

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی کرد و وتی، هێرشی چڕی ئابووری بۆ سەر ئێران دەستپێدەکەین و سوپای پاسداران دەکەنە ئامانج

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئەو وڵاتانە ئاگەدار دەکەینەوە کە ئاسانکاری بۆ قاچاخی نەوتی ئێران دەکەن و رێگە دەدەن بانکەکانیان بۆ قازانجی رێژیمی ئێران بەکاربهێنرێت

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: وڵاتان کاتی دیاریکراویان پێدەدرێت بۆ داخستنی لقەکانی بانکی ئێران

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: هەر وڵاتێک ئاسانکاری بۆ سپیکردنەوەی پارە بۆ ئێران بکات، لە سیستەمی دارایی لەسەر بنەمای دۆلاری ئەمریکی دووردەخرێتەوە
📌 وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: هیچ کەسێک لە سزاکانی ئەمریکا بێبەری نییە

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا:پێنج شادەمارەکەی ئێران کە سەروەت و سامانی دیجیتاڵی، تەکنەلۆژیا، زێڕ، کەرتی فڕۆکەوانی، و کەشتیوانی دەریایین دەکەینە ئامانج
📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: هەموو ئەو خاڵانەمان دەستنیشان کردووە کە ئێران بۆ قاچاخکردنی نەوت و دەربازبوون لە سزاکان بەکاریدەهێنێت

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئەو وڵاتانەی کە ئاسانکاری بۆ هەر مامەڵەیەک لەگەڵ رێژیمی ئێران دەکەن، دەبێ لە پەیامەکەمان تێبگەن و خێرا وەڵام بدەنەو

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە رەسمی سوریای لە لیستی دەوڵەتانی پاڵپشتی تیـ.*ـرۆر لابرد و تەواوی سزاکانی سەری هەڵوەشاندەوە

📌مەسعود پزیشكیان سەرۆک كۆماری ئێران و عاسم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان لە تاران کۆبوونەوە

📌سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکە هێرشیکردە سەر مزگەوتی ئەبوسەلیم لە غەزە و وێرانیکرد

📌رۆیتەرز: دوێنێ دووشەممە تەنیا یەک کەشتی بارهەڵگر بە گەرووی هورموزدا تێپەڕێوە

📍لە ناوخۆی خۆمانیش ئەم رووداوانە روویانداوە:

📌وەزارەت خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگاکان لە 01.09.2026 بەدواوە بەپێى رۆژمێرى زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە

📌هاتوچۆی هەولێر دوێنێ شەو رایگەیاند، لە کاتژمێر 8ـی بەیانیەوە رێگاکانی هاتن بۆ سەنتەری شار دادەخرێن بەهۆی یادی مەولودەوە

📌 بەڕێوەبەری ئەوقاف رایەگەیاند، ئەمڕۆ لە 6224 مزگەوت یادی مەولود دەکرێتەوە

📌لە تەکیەی شێخ ئەحمەد کاریتانی یادی مەولود کرایەوە و چەندین مورید و سروودبێژ یادەکەیان بەرز راگرت