شەوی رابردوو چی گوزەرا؟

گەرووی هورمز گرێکوێرەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران و گرژییەکانی ئیسرائیل و تورکیا

ژووری هەواڵ

لە کێشەی هورمز و گرژییەکانی ئیسرائیل و تورکیاوە تا کۆچی دوایی راگەیەندکارێکی دیاری دهۆک؛ گرنگترین رووداوەکانی ناوچەکە و جیهان:

📌شەوی رابردوو شڤان تەوفیق، نوسەر و رۆژنامەنوسی هەرە دیاری شاری دهۆک بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

📌ترەمپ لە تروس سۆشیال پۆستێکی نووسەری سیاسیی ئەمریکی “مارک سێسن” بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: “هاوڕێیەتی زیاتر لە 1000 کەشتیمان کردووە لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.

📌کەناڵی 12ی ئیسرائیلی: ئیسرائیل رووبەڕووی قەیران بووەتەوە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەر هەوڵێکی نوێی تورکیا بۆ بڵاوکردنەوەی چەکی پێشکەوتوو لە خاکی سوریادا.

📌کەناڵی 12ی ئیسرائیلی: دانوستانکارانی دامەزراوەی سەربازییەکان نێگەرانن لە ئەگەری بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەگەڵ تورکیا بە شێوازێک کە زیان بە ئازادیی جووڵەی سوپای ئیسرائیل لە سوریا بگەیەنێت.

📌ئەکسیۆس: نزیکەی 16 ملیۆن بەرمیل نەوت و 40 کەشتی نەوتهەڵگر لە رێگەی کەناڵی باشوورەوە شەوی هەینی لە گەرووی هورمز چوونه‌تە دەرەوە.

📌وەزیری وزەی ئەمریکا: ئاستی بەرهەمهێنانمان بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە، ئەمەش ئەمریکای کردە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و گاز لە جیهاندا.

📌سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەڵێت، تاوکو ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات و رەفتارەکانی چاک نەکات، گەرووی هورمز ناکرێت.

📌دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکدا جێبەجێ کرا کە تۆمەتبار بوو بە هەڵگرتنی چەک و بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا

📌پزیشکییان: واشنتن دەڵێت توندترین سزای بەسەردا سەپاندووین، ئێمەش خۆڕاگرین و تەواوی هەوڵەکانمان دەدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی جەنگێکی نابەرامبەر.

📌ئاژانسی دەنگوباسی سوریا (سەنا) بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێندراو لە سنووری دیمەشق بە پاسێکی هێزە ئەمنییەکاندا تەقیەوە و ژمارەیەک لە سەرنشینانی نێو پاسەکە کە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون، بریندار بوون.