لە پیرەمەگروون

چارەی داڵێکی نەخۆشیان کرد و بە سروشت شادی دەکەنەوە

شۆڕش قادری

ڤێتەرنەری پیرەمەگروون چارەی داڵێکی نەخۆشی کرد و دوای باشبوونی، بە سروشت شاد دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، چەند وێنەیەکی باڵندەکەی داناوە و نووسیویەتی، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی (یاڵان قۆز) باڵندەیەکی کێوی لە جۆری ( داڵ Griffon Vulture ) دۆزرایەوە کە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە توانای فڕینی نەمابوو، بە مەبەستی پاراستن و چارەسەرکردنی، باڵندەکە رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگروون کرا.

دواتر داڵەکە براوەتە ڤێتێرنەری پیرەمەگروون و خاوەنی شوێنەکە بەناوی رێباز، بێ بەرامبەر و لەسەر ئەرکی خۆی، چارەسەرکردنی باڵندەکەی لەئەستۆ گرتووە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی باشترە و دوای چارەسەکردنی ئازاد دەکرێت.