لە پارکی خانەنشینانی هەولێر

پێشانگایەکی دەستی بۆ ئافرەتانی خانەنشینان کرایەوە

رێباز یونس – هەولێر

لە پارکی خانەنشینانی هەولێر پێشانگایەکی دەستی بۆ ئافرەتانی خانەنشینان سازکرا کە تێیدا چەندین کاری دەستی جیاوازی خانەنشینان نمایشکرا.

کارە دەستییەکان لەلایەن ئافرەتانی خانەنشینانەوە دروستکرابوون و یەکێک لە خانەنشینەکان بەناوی نەعیمە رەئوف کە وێنەیەکی خۆی لە پشتیەوە دروستکرابوو بە 964ـی وت: هاتووین بۆ ئێرە خۆشە، و تەمەنا دەکەم هەروا بە خۆشی کۆببینەوە، من زوو زوو دێم بۆ ئێرە.

نەعیمە رەئوف خەڵکی سلێمانییە و ماوەی 26 ساڵە لە هەولێر دەژی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: بە جەوی هەولێر راهاتووم، بەڵام زمانی خۆمم نەگۆڕیوە.

یەکێکی دیکە لە خانەنشینەکان بەناوی ئامینە رەشید، کە 50 ساڵە لە هەولێر دەژی، باسی لە ژیانی ئێستا و کۆن بۆ 964 کرد و وتی: ئێستا خواردنی ئامادەکراو و دلیڤەری هەیە، ئەم دلیڤەرییە ماڵی هەموو کەسێکی کاول کرد، ئەوەی بەتەمای دلیڤەری بێت داهاتووی دیار نابێت.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا