دووەم حاڵەتە لەو بەنداوە

ئێوارەى ئەمڕۆ؛ گەنجێکى 20 ساڵان لە بەنداوى بەستۆرە خنکا

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەرگرى شارستانى هەولێر بڵاوى کردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ گەنجێکى 20 ساڵان لە بەنداوى بەستۆرە خنکاوە و تەرمەکەى دەرهێندراوەتەوە.

بەپێى راگەیەندراوەکە، گەنجەکە لە کاتژمێر 6:30 خولەکى ئێوارە خنکاوە و توانراوە لە کاتژمێر 8:00 تەرمەکەى بدۆزنەوە و رەوانى پزیشکى دادى هەولێرى بکەن.

موقەدەم سەمیر جەمیل، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى پیرمام، بە 964ـى وت،”گەنجەکە ناوى سەمیر جەمیل تەمەن 20 ساڵە و دانیشتووى پیرمامە”.

بەخنکانى ئەو گەنجە، دووەم حاڵەتى خنکان لە بەنداوى بەستۆرە تۆمارکراوە کە پێشتر مێردمنداڵێکى 16 ساڵان لە مانگى پێنجى ئەمساڵ لە بەنداوەکە خنکابوو.

بەنداوى بەستۆرە دەکەوێتە سنوورى هەولێر کە تواناى گلدانەوەى 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى هەیە کە 30 مەتر قوڵە و بەرزییەکەشى 35 مەترە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح