کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شارەکان لە وەزارەتی ناوخۆ - وێنە: وەزارەتی ناوخۆ
پلان بۆ چوار ساڵ دانراوە
وەزارەتی ناوخۆ: گۆڕانکاری لە مامەڵە و هەڵسوکەوتی پۆلیس دەبینن
ئەحمەد مستەفا
لە وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوە کراوە، تا لە رووی ئەدا و مامەڵە و هەڵسوکەوت، وە بەرزکردنەوەی توانای دامەزراوە هزریی و پەروەردەییەکانی پۆلیس، وەکو هێزی جێبەجێکردنی یاسا رێکار و پلانەکان جێبەج بکرێن.
ئەوەش لە چوارچێوەی، پڕۆژەی چاکسازی و بەرەوپێشبردن لە ئەرک و کارەکانی پۆلیسی کوردستان، وەزارەتەکە دەڵێ، پلان دانراوە لە چوار ساڵی داهاتوو، هاوڵاتی گۆڕانکاری گەورە لە ئەرک و ئەدا و مامەڵە و هەڵسوکەوت و رەفتاری ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس ببینێ.
رۆژی سێشەممە 18.8.2026، وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوە لە دیوانی وەزارەتەکە بەڕێوەچووە، وەک لە راگەیەندراوەکەدا باس کراوە، روونکردنەوە و تاوتوێکردنی هەنگاوە کردارییەکانی پڕۆژەی چاکسازی و پەرەپێدانی کەرتی پۆلیس لە رووی پەیکەری کار، ئەدا و مامەڵە و هەڵسوکەوت، بەرزکردنەوەی توانای دامەزراوە هزریی و پەروەردەییەکانی پۆلیس، وەکو هێزی جێبەجێکردنی یاسا کراوە.
وەزارەتی ناوخۆ پلانێکی دیراسەکراو و تۆکمەی بۆ پەرەپێدانی کەرتی پۆلیس بە ناوی (ستراتیژی چاکسازی لە پۆلیسی نیشتیمانی کوردستان 2026-2030) ئامادە کردووە کە لە سەر بنەمای (متمانە و خزمەت)، پێداچوونەوە بە پەیکەری کاری دامەزراوەیی پۆلیس و گونجاندنی لەگەڵ سەردەمی نوێ، پەیوەندی نێوان ئەفسەر و کارمەندان، جۆری پەیوەندی و مامەڵەی پۆلیس و هاوڵاتی، پەرەپێدانی دامەزراوەکانی پەروەردە و پێگەیاندنی پۆلیس دەکات.
ئەم پلانە بۆ گۆڕینی ستراتیژی کارکردنی پۆلیس لە ( پۆلیسی لەسەر بنەمای هێز) بۆ (پۆلیسی لەسەر بنەمای متمانە و خزمەت)، کە هاوڵاتی تیایدا وەکو یەکێک لە هاوبەش و پاڵپشتیکارانی پۆلیس ناسراوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێداچوونەوەی ورد بە مامەڵەی پۆلیس لەگەڵ هاوڵاتی دەکرێت کە لەسەر بنەمای رێز و هاوبەشێتی و هەماهەنگی دادەڕێژرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، ئەم پێداچوونەوەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای پۆلیسی کوردستانە کە سەرەڕای کارەکانیان لە سی ساڵی رابردوو بۆ پاراستنی ئارامی و سەر و ماڵی هاووڵاتیان، ئەم پڕۆژەیە دامەزراوەی پۆلیس بۆ ئاستی گۆڕانکارییەکانی سەردەم و چاوەڕوانی هاووڵاتیان ئامادە دەکات.
لە ماوەی رابردوو توانراوە راهێنان بە زیاتر لە هەزار ئەفسەر و کارمەند بکرێت و بۆ ئەرک و قۆناغی نوێی خزمەتکردن ئامادە و پەروەردە بکرێن، وەزارەتی ناوخۆ پلانی داناوە کە لە چوار ساڵی داهاتوو، هاوڵاتی گۆڕانکاری گەورە لە ئەرک و ئەدا و مامەڵە و هەڵسوکەوت و ڕەفتاری ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس ببینێ.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان؛
پۆلیسی خزمەتگوزار ئامادە و پەروەردە دەکرێت،
پڕۆژەی چاکسازی و بەرەوپێشبردن لە ئەرک و کارەکانی پۆلیسی کوردستان چۆتە بواری جێبەجێکردن.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 18ـی ئابی 2026 لەسەر فەرمانی ڕێزدار ڕێبەر ئەحمەد – وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو. ئامانجی کۆبوونەوە بریتی بوو لە روونکردنەوە و تاوتوێکردنی هەنگاوە کردارییەکانی پڕۆژەی چاکسازی و پەرەپێدانی کەرتی پۆلیس لە رووی پەیکەری کار، ئەدا و مامەڵە و هەڵسوکەوت، بەرزکردنەوەی توانای دامەزراوە هزریی و پەروەردەییەکانی پۆلیس، وەکو هێزی جێبەجێکردنی یاسا و یەکێک لە پایە گرنگەکانی دابینکردنی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ کوردستان و پاراستنی ماف و سەر و ماڵی هاووڵاتیان.
وەکو یەکێک لە خاڵەکانی نێو کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسروور بارزانی، چاکسازی لە ئەدای دامەزراوەکانی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی جۆرێتی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان و بە سەنتەرکردنی هاووڵاتی لە کارەکانی حکومەت، وەزارەتی ناوخۆ پلانێکی دیراسەکراو و تۆکمەی بۆ پەرەپێدانی کەرتی پۆلیس بە ناوی (ستراتیژی چاکسازی لە پۆلیسی نیشتیمانی کوردستان ٢٠٢٦-٢٠٣٠) ئامادە کردووە کە لە سەر بنەمای (متمانە و خزمەت)، پێداچوونەوە بە پەیکەری کاری دامەزراوەیی پۆلیس و گونجاندنی لەگەڵ سەردەمی نوێ، پەیوەندی نێوان ئەفسەر و کارمەندان، جۆری پەیوەندی و مامەڵەی پۆلیس و هاووڵاتی، پەرەپێدانی دامەزراوەکانی پەروەردە و پێگەیاندنی پۆلیس دەکات. ئەم پلانە بۆ گۆڕینی ستراتیژی کارکردنی پۆلیس لە ( پۆلیسی لەسەر بنەمای هێز) بۆ (پۆلیسی لەسەر بنەمای متمانە و خزمەت)، کە هاووڵاتی تیایدا وەکو یەکێک لە هاوبەش و پاڵپشتیکارانی پۆلیس ناسراوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێداچوونەوەی ورد بە مامەڵەی پۆلیس لە گەڵ هاووڵاتی دەکرێت کە لەسەر بنەمای ڕێز و هاوبەشێتی و هەماهەنگی دادەڕێژرێتەوە. ئەم پێداچوونەوەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای پۆلیسی کوردستانە کە سەرەڕای کارەکانیان لە سی ساڵی ڕابردوو بۆ پاراستنی ئارامی و سەر و ماڵی هاووڵاتیان، ئەم پڕۆژەیە دامەزراوەی پۆلیس بۆ ئاستی گۆڕانکارییەکانی سەردەم و چاوەڕوانی هاووڵاتیان ئامادە دەکات.
لەم سۆنگەیەوە، لە ماوەی ڕابردوو توانراوە ڕاهێنان بە زیاتر لە هەزار ئەفسەر و کارمەند بکرێت و بۆ ئەرک و قۆناغی نوێی خزمەتکردن ئامادە و پەروەردە بکرێن. وەزارەتی ناوخۆ پلانی داناوە کە لە چوار ساڵی داهاتوو، هاووڵاتی گۆڕانکاری گەورە لە ئەرک و ئەدا و مامەڵە و هەڵسوکەوت و ڕەفتاری ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس ببینێ و وەکو دامەزراوەیەکی زیاتر نزیک لە خۆی بیانبینێت، کە ئاسایش و ئارامی بۆ دابین دەکەن، سەر و ماڵی دەپارێزن، ڕێزی مافەکانی دەگرن، پیشەییانە کەیسەکان وەردەگرن و یاسا بە بێلایەنی بە سەر هەمووان جێبەجێ دەکەن و کۆمەڵگە و هاووڵاتیان وەکو هاوبەش و هاوکاری دابینکردنی ئارامی دەبینن.
بۆ ئەم مەبەستە، بە سەرپەرشتی جەنابی وەزیری ناوخۆ و پاڵپشتی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا، لە کۆتایی ئەم مانگە دایەلۆگێکی سێ رۆژە لە هەولێری پایتەخت لە نێوان سەرکردەکانی پۆلیس کە لە بەڕێوەبەرانی گشتی دامەزراوەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەڕێوەبەرانی پۆلیس لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و ئەفسەرانی باڵا، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕاوێژکاری تایبەتمەند لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت.
کۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، کە بەسەرپەرشتی بەڕێز د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان لیوا طارق ئەحمەد ابراهیم – بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس، لیوا یادگار ئەنوەر فەرەج – بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی، لیوا ئومێد زرار فتح اللە – ڕاگری کۆلیژی پۆلیس، لیوا ابراهیم عەگید – سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/یەک، عەمید سیف الدین عزیز ڕەسوڵ – بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ناوخۆ، خاتوو ڕۆندک فارس – بەڕێوەبەری ئەکادیمای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە دیوانی وەزارەت، عەمید هەورامان محمد محمود – بەڕێوەبەری ئاڕاستە و ڕابەریکردنی مەعنەوی، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پۆلیسی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵای وەزارەت، هەروەها بەڕێز عەمید سامان حەسەن کە ئەفسەرێکی کوردی پلە باڵای پۆلیسی هۆڵەندایە و وەکو هاوکارێکی خۆبەخش لەم پڕۆژەیە پاڵپشتیکارە، بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، بۆ تاوتوێکردنی ئەم هەنگاوانە و پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی ئایندەی چاکسازییە لە دامەزراوەی پۆلیس لە کوردستان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
وێنەی پاش کۆبوونەوەکەیان - وێنە: وەزارەتی ناوخۆ