کۆگایەکی کاشی هیچی بۆ دەرنەچووە

شایەتحاڵێک؛ ئاگرکەوتنەوەکەی تانجەڕۆ بە “زرمە”یەک دەستیپێکرد و وەکو بوومەلەرزە بوو

دیلان محەمەد – سلێمانی

کۆگایەکی کاشی کە درواسێی کۆگا سووتەمەنییەکەی تانجەڕۆ بوو بەهۆی تین و بلێسەی بەهێزی ئاگرەکەوە هیچی بۆ دەرنەچووە و کاشییەکانی هەڵکروزاندوون، پاسەوانی کۆگاکەش دەڵێت دەنگی سەرەتا رووداوەکە وەکو بوومەلەرزەبوو.

عەلی قادر، پاسەوانی کۆگاکە بە 964 ی وت، کاتژمێر 11 ی شەو بوو دەنگێکی بەهێز وەکو زرمەیەک هات و خەبەری بووەتەوە دواتر کورەکەی هەواڵی پێداوە کە ئاگرکەوتنەوەکە روویداوە.

وتیشی “هەرچی کاشی کۆگاکە هەیە هەموویاب سووتاون و بەکەڵکی بەکارهێنان نەماون”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن