ئاگری کارگەی رۆنەکە گەورەترینیانە

ئەمڕۆ هەولێر لە 10 شوێنی جیاوازەوە بە ئاگر دەسووتێت

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ بۆ هەلێر نەهاتە، لە 10 شوێنی جیاوازەوە ئاگرکەوتنەوەی جیاواز رووی تێکردووە، بەڵام ئاگرە گەورەکە لەسەر رێگای کەرکوکە هێشتا دووکەڵ لە کارگەی رۆنەکە بەرز دەبێتەوە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە شوێنی ئاگرەکەی سەر رێگای کەرکوک بۆ 964 ی ئاشکرا کرد کە هەو ئەو ئاگرە نییە لکە ئەمڕۆ رووی لە هەولێر کردووە بەڵو 10 ئاری جیاوازن و لە 10 شوێنی جیاواز کەوتوونەتەوە.

وتیشی ” بەشێکی زۆری ئاگرەکان پووش و پاڵاش بووە زۆربەیان کۆنتڕۆڵکراون بەڵام ئەوەی کارگە رۆنەکە هێشتا ماویەتی کۆتڕۆڵ بکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە 964 لە بەرگری شارستانی هەولێری دەستکەوتووە جگە لەو ئاگرە گەورەیە ئاگرەکانی دیکەی ئەمڕۆی هەولێر لە سنووری ناحیەی شەمامک وگەڕەسۆر، وشتەپە، رێگای بەحرکە کەوتوونەتەوە.

بە قسەی شاخەوان سەعید هەرچی تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەیە دابەشی سەر ئەو شوێنانەیان کردووە کە ئاگریان لێکەوتووەتەوە، باڵام زۆرتین تیمیان لە ئاگرەکەی سەر رێگای کەرکوکن و بەردەوامن لە کوژاندنەوەی.

ئاگرەکەی رێگای کەرکووک بۆ هەولێر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە کارگەیەکى رۆنى ئۆتۆمبێل کەوتەوە و دواتر تەشەنەى کرد، بە شێوەیەکى دووکەڵى رەش ئاسمانى شوێنەکەى داپۆشیوە و بەهۆیەوە هاتوچۆ لە شەقامى سەرەکى هەولێر بۆ کەرکوکن پەکى کەوتووە.

لە دەورووبەرى ئەو کارگەیە، چەندین پێشەنگاى ئۆتۆمبێل هەن و مەترسى لەسەر ئەوانیش دروست بووە، بەڵام ئەوان هەرزوو فریاکەوتوون و ئۆتۆمبێلەکانیان دەرکردووە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت بەهۆی بەهێزی “با”وە ئاگرەکە زۆر تەشەنەی کردووە بەڵام دەڵێت “لەکۆتایی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

نوێکردنەوە:

ئاگری کارگەی رۆنەکەی سەر رێگای کەرکوک بۆ هەولێر دوای نزیکەی هەشت کاتژمێر، کۆنتڕۆڵکرا: