بەشێک لە حاجیانی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە لە بەرامبەر کێوی ئوحد - وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە
ئەوانەى گرێبەستیان هەیە بەردەوام دەبن
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە کۆمپانیاکان دەرکرد
وریا فەتاح
بەمەبەستی رێکخستن و کاراکردنەوەی پرۆسەی عومرە بۆ ساڵی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی راگەیاند.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، بڕیارەکان لە ئەمڕۆوە (19ـی ئابی 2026) دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و بریتین لە:
یەکەم: ئەو کۆمپانیایانەی لە ساڵی 2025 گرێبەستیان هەبووە، لە کارەکانیان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ڕێنمایی نوێ دەردەچێت.
دووەەم: ئەو کۆمپانیایانەی تازە دامەزراون یان لە 2025 گرێبەستیان نەکردووە، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی ساڵی 2025 گرێبەستی کاتییان لەگەڵ دەکرێت، تا ئەو کاتەی رێنماییە نوێیەکان دەردەچن.