شەش رۆژی دیکە
لە هەولێر بتڵی غازی ژمارە 9 کارا دەکرێت و 8 یش کاری پێناکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بەردەوامی دابەشکردنی غازی ماڵانی بەشێوەی زنجیرە ژمارە راگەیەند و ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری پارێزگاکەی دەکاتەوە کە بتڵی غازی ژماره نۆ لە رۆژی 22.8.2026 بە شێوەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی کارادەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
دەشڵێت، لە هەمان کاتدا بتڵی غازی ژماره هەشت بە کارایی نامێنێتەوە و هاوڵاتیان ناتوانن لەسەر ئەو ژمارەیەوە غاز وەربگرن.