318 کەسن

فەرمانبەرانی شارەدێی گردەگۆزینە زەویان دەوێ

میلاد جەلال – گەرمیان

فەرمانبەرانی شارەدێی گردەگۆزینە بێبەشن لەوەرگرتنی زەوی و ئەمڕۆ ھاتنە بەردەم ئیدارەی گەرمیان بۆ چوارەم جار گردبوونەوە.

ئەو فەمانبەرانە ژمارەیان نزیکەی 318 کەسە، شارەدێکە شارەوانی تایبەت بەخۆی ھەیە. بەڵام بەوانیان وتووە زەوییان نییە.

حەسەن ئەحمەد، فەرمانبەرە بە 964ى وت، شارەوانی شارەدێکەی خۆیان پێی وتوون زەویان نیە دابەشی بکەن بەسەریاندا، شارەوانی کەلاریش دەڵێت، لە سنوری ئێمە نین.

ھێمن نەسرەدین، ماوەی 22 ساڵە فەرمانبەرە بە 964ى وت، لە ماوەی ئەم 22 ساڵە چاوەڕێی پارچە زەوییەکم، ئێستا بڕیارە کە زەوی وەربگرین بەڵام چارەنووسی ئێمە نادیارە، ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت، رێکاری دیکە دەگرینەبەر.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا