هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەدات

پێشبڕکێی سەیارەی چینی و ئەمریکی نەما؛ هەرکەس بیکات سزا دەدرێت

شۆڕش قادری

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، هەر کەسێک کێبڕکێی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام بکات سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ لایەنگرانی سەیارەی چینی و ئەمریکی دەڵێت، بابەتێك لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، گوایە بەڕەزامەندی و سەرپەرشتی پۆلیسی هاتوچۆ رۆژی شەممە  كێبڕكێ لە نێوان دوو بڕاندی ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدرێت، بۆیە رایدەگەێنین ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە  و هەر كەسێك هەر جۆرە كێبڕكێیەك و نمایشێكی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام و رێگایەك ئەنجام بدات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و سزادەدرێت.

ماوەیەک بوو مونافسەیەکی توند لە نێوان لایەنگرانی سەیارەی چینی و ئەمریکی لە هەولێر دروستببوو و چەند جارێکیش پێشبڕکێ لە نێوان سەیارەیب راپتەری ئەمریکی و لیۆپاردی ئەمریکی ئەنجام دراوە و هەر کامێکیان جارێک بردوویانەتەوە، ئێستا هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو جۆرە پێشبڕکێیانە قەدەغەیە و نابێ بکرێت.