لە بازگەی چیمەن
سۆنەری بارهەڵگرەکان لەکارکەوتووە و جەنجاڵییەکی زۆر دروستبووە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی لەکارکەوتنی سۆنەری بارهەڵگرەکان لە بازگەی چیمەن، جەنجاڵی و قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و خەڵكێکی زۆر لە جادەکەدا ماونەتەوە.
چەند هاوڵاتییەک قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، لە بەیانی زووەوە گیریان خواردووە و کەسیش نییە چارەی وەزعەکە بکات.
ئەوان دەڵێن، بەم گەرمایە ژن و منداڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا وەڕەز بوون و خەڵکیش هەیە نەخۆشی پێیە، زوو بەڕێ نەکرێن، مەترسیان بۆ دروست دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری