سوپەر 1700 دینارە
لە سلێمانى هەر لیترێک بەنزین 200 دینارى چووەسەر
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
لە شەوى رابردووەوە، نرخى هەرسێ جۆرەکەى بەنزین لە سلێمانى بەرز بووەتەوە و موحەسەن و سوپەر 200 دیناریان چووەتەسەر.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، نرخى پێشووترى یەک لیتر بەنزین لە سلێمانى بەم شێوەیە بوو:
سوپەر: 1500
موحەسەن:1350
نۆرماڵ:1150
بەڵام لە شەوى رابردووەوە گۆڕانکارى لە نرخەکان روویداوە و بەمشێوەیەیان لێهاتووە:
سوپەر: 1700
موحەسەن:1550
نۆرماڵ:1200
هەر بەنزین نا، گازیش هەفتەى رابردوو یەک لیترى بە 950 دینار بوو، بەڵام بەرز بووەتەوە بۆ 1100 دینار.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح