پلەکانی گەرما لە بەرزیدا دەمێننەوە

جەوەکە لە خۆیدا گەرم و تاقەتپڕوکێنە خۆڵبارینشی هاتەسەر

شۆڕش قادری

جەوەکە خۆی لە خۆیدا گەرم و تاقەتپڕوکێنە، خۆڵبارینشی هاتەسەر و سبەی کەشێکی تاڕادەیەک تۆزاوییمان دەبێ.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 10.8.2026 ئاسمان بەگشتی ساف و ساماڵ دەبێ و تینی گەرماکەش هاوشێوەی دوێنێ بەهێز دەبێ.

بۆ سبەی سێشەممەش، پلەکانی گەرما هەر لە بەرزیدا دەمێننەوە و لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان لە 47 پلەی سیلیزی نایەتە خوارەوە، لە هەندێک ناوچەش توز و خۆڵێکی سووک بە ئاسمانەوە دەبینرێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی